سەرۆککۆمار بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت

سەرۆککۆمار بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت

تشرینی دووه‌م 11, 2023 11:31
سەرۆککۆمار بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت
0

لایک

بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی، سەرۆککۆماری عێراق، بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2023، لە راگەیەنراوێکدا نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاندووە، بڕیارە له‌ سعوودیه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی لوتكه‌ی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەبچێت، لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لەو لوتکەیە، لەگەڵ شاندێک کە پێکهاتووە لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و چەند پەرلەمانتارێک بەرەو ریاز بەڕێکەوت.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 11/11/2023، لوتکەی عەرەبی تاوتوێی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکات.

ئەمڕۆ لە ریازی پایتەختی سعوودیە لوتکەی نا ئاسایی هەر یەک لە کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەڕێوەدەچێت، کە تەوەری سەرەکی هەردوو لوتکەکە تایبەتە بە یەکخستنی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیی و ئیسلامی بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەست، بۆ ئەوەی رێگری لە فراوانبوونی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بکرێت.

En az 10 karakter gerekli