وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان راگەیەندرا
كۆمسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایده‌كات كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه ده‌ستی ده‌نگه‌كان رادهگهنێت.
عیماد جەمیل، به‌رپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆن رايگەیاند؛ لە بەیانی دوێنێوە پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی دەستی بۆ ده‌نگه‌كانی ناو سندوقه‌كان ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستاش بەردەوامە، کار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئەم پرۆسەیە خێراتر بکەن.
وتیشی: جیاكردنه‌وه و ژمارهدنهوهی ده‌نگه‌كان به‌ئاماده‌بونی چاودێری ناوخۆیی و بیانی و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و پێده‌چێت سێ رۆژ بخایه‌نێت و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نرێت.
به‌رپرسی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌دەستی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامە راگەیەندراوەکانە، دوای تەواوبوونی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه لە سەرجەم ناوەندەکاندا ئه‌نجامه‌كانی ئاشكرا ده‌كرێت.