“داهاتی نەوت لە مانگی ئایاردا زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە”

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوو، حەوت ملیار دۆلاری تێپەراند.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ئامارە کۆتاییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، مانگی ئایاری ئەمساڵ بڕی 102 ملیۆن و 463 هەزار و 387 بەرمیل نەوت هەرناردەکراوە کە داهاتەکەی گەیشتووەتە 7 ملیار و 324 ملیۆن و 641 هەزار دۆلار.

هاوکات بەگوێرەی رگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، نرخی هەر بەرمیلێک بە 71.485 دۆلار فرۆشراوە و لەلایەن 39 کۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەرەکانی باشووری عێراق و جەیهانی تورکییەوە گواستراوەتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.