پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت

پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت

ئه‌یلول 23, 2023 23:27
پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت
0

لایک

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەکات، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نزمبێتەوە.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهای دینار لە چەند مانگی داهاتوودا بەرزدەبێتەوە بەهای دۆلارێک دەگاتە 1450 دینار، هۆکارەکەشی بۆ رێوشوێنەکانی حکومەت دەگەڕێنێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی بۆ ئاسانکاری لە حەوالەکان و رێوشوێنەکان باج و پێدانە راستەوخۆکان بێ گەڕانەوە بە بەڕێوەبەرایەتی باج، کاشی دۆلار لە بازاڕەکان بە گشتی زیاددەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردووی بەهای دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 158 هەزار دینار.

En az 10 karakter gerekli