کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە .
کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و سبەی دووشەممەش پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەن:
هەولێر: 40 پلە
سلێمانی: 38 پلە
دهۆک : 41 پلە
هەڵەبجە: 41 پلە
زاخۆ: 43 پلەى
حاجی ئۆمەران : 25 پلە
سۆران : 39 پلە
گەرمیان: 43 پلە