دوای داخستنی تیكتۆك لە ئەمەریكا كارا كرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێكەوتی 19ـی کانوونی دووەمی 2025، بەکارهێنەرانی تیکتۆک نیگەرانی و دڵتەنگی دایانی گرت دوای ئەوەی بینیان لە لەلایەن پلاتفۆڕمەکە بە پەیامێک ئاگادار کرانەوە کە ئیدی لە وڵاتەکە کار ناکات، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو ئێستا پلاتفۆڕمەکە لە پەیامێکدا دووبارە بەخێرهاتنەوەی بەکارهێنەرانی دەکات.
بەهۆی بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمەریکاوە، پلاتفۆڕمی تیکتۆک بۆ ماوەیەکی کاتی لە وڵاتەکە ڕاگیرا، بەڵام بە بڕیاری ترەمپ ئێستا دووبارە پلاتفۆڕمەکە کارا کرایەوە و ئەم هەوڵەش لەلایەن 170 ملیۆن بەکارهێنەری تیکتۆک پێشوازی لێ کرا.
هەینی 17ـی کانوونی دووەمی 2025، دادگای باڵای ئەمەریکا، پەسەندی یاسایەکی کرد، کە بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە وڵاتەکە قەدەغە دەکات و یەکشەممە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
170 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا تیکتۆک بەکار دەهێنن، ناچاربوون پلاتفۆڕمەکە بەکارنەهێنن و لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانیان بیسڕنەوە.