كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه كه‌شووهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1-3 پله به‌رزتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ .
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 32 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 30 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 32 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 32 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 33 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 22 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 30 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 35 پله‌ی سیلیزی