شەپۆلێکی گەرما عێراق دەگرێتەوە و پشوو راگەیەندرا

شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق بە گشتی و شارەکانی ناوەڕاست و باشوور بە تایبەتی دەگرێتەوە و چەند رۆژێکیش بەردەوام دەبێت.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێ پێنج شەممەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عیراق بە گشتی و شارەکانی ناوەڕاست و باشوور بە تایبەتی دەگرێتەوە و لە ھەندێک پارێزگاش پلەی گەرما تا ٥٠ پلە بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، ئەو شەپۆلی گەرمایە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

ھۆشداریشی داوەتە ھاووڵاتیان بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە بەر ھەتاو، چونکە لە رووی تەندروستییەوە زیانی زۆری ھەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە پارێزگای موسەننا بەھۆی پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بۆ سبەینێ پشووی راگەیاند.