دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەکی دژی ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێم رەتکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەکی دژی ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێم رەتکردەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەکی دژی ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێم رەتکردەوە

ئه‌یلول 21, 2023 11:20
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەکی دژی ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێم رەتکردەوە
0

لایک

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ئاشکرایکرد کە ئەو داوایەى دژى ناردنى 700 ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان لە دادگاى فیدراڵى تۆمارکرابو،  رەتکرایەوە.

 

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، :”دادگای باڵای فیدڕاڵی داواکاری پەرلەمانتار مستەفا سەنەدی رەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ راگرتنی کارکردن بە هەردو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە 23500 و 23520 لە ساڵی 2023.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە ئەو دو بڕیارى تایبەتە بە پێدانی قەرزێک بە بڕی 700 ملیار دینار لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بەشێوەى مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێم.

En az 10 karakter gerekli