وەزارەتی پەروەردەوە قوتابیانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەکاتەوە کە رۆژی شەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەی وەزارییان دەستپێدەکات، رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوەسەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.

لە ئاگادارییەکی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، "ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە رێکەوتى (3ی6ی2023) کاتژمێر (7:30)ـى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم".

بۆ دۆزینەوەی شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم، قوتابیانی قۆناغی 12 دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://drive.google.com/drive/folders/1mXb3_mdso3sf30f7c-teV2VI3u9dC4dN