توران: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داواکارییەکانمان لە دادگای فیدراڵی نەدراوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • توران: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داواکارییەکانمان لە دادگای فیدراڵی نەدراوە

توران: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داواکارییەکانمان لە دادگای فیدراڵی نەدراوە

ئاب 21, 2024 16:44
توران: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داواکارییەکانمان لە دادگای فیدراڵی نەدراوە
0

لایک

سەرۆکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، پێشێلکاری یاسایی هەبوو لە دانیشتنەکەی هۆتێل ڕەشید و ئەندامان بە فەرمی ئاگادار نەکرانەوە، دەشڵێت: “لە داوای مافی گەلەکەمان پاشەکشە ناکەین.”

ئەمڕۆ سێشەممە، 20 ئابی 2024، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی دوای بریاری دادگای فیدراڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە کەرکووک ئەنجامدا و رایگەیاند، “پێشێلکاری یاسایی هەبووە لە دانیشتنی هۆتێل ڕەشید، و دانیشتنەکە بەبێ سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، و ئەندامان بە فەرمی ئاگادار نەکرانەوە، و هیچ پاساوێک بۆ گواستنەوەی دانیشتنەکە نەبوو. لە مادەی 13ـی یاسای هەڵبژاردندا هاتووە کە دەبێت هەموو پێکهاتەکان نوێنەرایەتیان هەبێت لە حکومەتی ناوخۆییدا.”

حەسەن توڕان ئەوەشی خستەڕوو، “مەرسومی کۆماری بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک خێراترین مەرسومی کۆمارییە لە مێژووی پڕۆسەی سیاسیدا. ئێمە ڕێز لە بڕیار و لێکدانەوەکانی دادگای فیدراڵی دەگرین، سەرچاوەی دۆسیەکەش پێشێلکاری یاسایی ڕوونی تێدایە.”

هاوکات سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی وتی: “ئێمە دوو سکاڵامان تۆمارکردبوو، یەکێکیان سەبارەت بە دانیشتنەکەی هۆتێل ڕەشید بوو ئەوەکەی تریش سەبارەت بە راگرتنی رێکار و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە بوو. ئەوەی رەتکراوەتەوە راگرتنی رێکارەکانە بوو نەوەک سکاڵای نائاسایبوونی دانیشتنەکەی هۆتێل رەشید.”

لە کۆتایی قسەکانیدا ناوبراو ئاماژە بەوە کرد، “ئێمە متمانەیەکی زۆرمان بە یەکپارچەیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری عێراق هەیە و لە داوای مافی گەلەکەمان پاشەکشە ناکەین.”

En az 10 karakter gerekli