وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ 200 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە: "کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق". وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، رۆژی شەممە 4/11/2023 لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 9/11/2023، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".