بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ته‌مموز 26, 2023 11:08
بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
0

لایک

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 224 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو  بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕووی راگەیاند کە 224 ملیۆن و 307 هەزار و 315 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، کە 22 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و 202 ملیۆن و 107 هەزار و 315 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 154 هەزار و 250 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاکەی بەرزبۆتەوە و بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 155 هەزار و 200 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 153 هەزار و 400 دینار.

En az 10 karakter gerekli