نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە هاریکاری یەکدی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردووەتەوە.
کۆبوونەوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باڵيۆزى توركيا له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيى نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد".
وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ رێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى".
بڕیارە ئەمڕۆ هەروەها لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی عێراقی کۆببێتەوە.