شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغداد

شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغداد

تشرینی یه‌كه‌م 29, 2023 12:11
شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغداد
0

لایک

سبەی دووشەممە 30/10/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پرسی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەکات.

سەرچاوەیەک  لە وەزارەتی دارایی بە میدکانی راگەیاندووە، سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری دەچێتە بەغدا، پرسی مووچە و بودجە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم مانگە جارێکی دیکە ناردنی بڕی ئەو 700 ملیار دینارە دواکەوتووە کە مانگانە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە وەک قەرز بۆ هەرێمی بنێرێت تا یاسای بودجەی گشتی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردن و پشکی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

لە 18ی ئەم مانگە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاری ورد لەبارەی مووچە و ژمارەی مووچەخۆران، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

En az 10 karakter gerekli