کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.

كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.

كەشوهەوای سبەی شەممەش بەمشێوەیە دەبێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.

راشیگەیاند: خێرایی با لە هەردوو رۆژەكەدا لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکووری خۆرئاوا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

هەولێر : 45

سلێمانی : 43

دهۆک : 44

هەڵەبجە : 44

زاخۆ :43

سۆران : 43

حاجی ئۆمەران : 31

گەرمیان : 47