هێلەكانی ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێن

بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، سبەی یەكشەممە بۆ ماوەی 2 كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند: بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، رۆژی یەكشەممە بۆ ماوەی 2 كاتژمێر هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.

راشیگەیاند: راگرتنی هێلی ئینتەرنێت لە كاتژمێرەكانی 6ی بەیانی تاكو 8ی بەیانی دەبێت.

هەروەها رایگەیاند: سەرجەم كۆمپانیاكانی هێلی ئینتەرنێت ئاگاداركراونەتەوە پابەندی ئەو رێنماییانە بن تاكو كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بڕیارە سبەی یەكشەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات، هەفتانەش تەنیا دوو رۆژ تاقیكردنەوە بەڕێوەدەچێت لە رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە.