وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا

وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا

ئه‌یلول 23, 2024 11:05
وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا
0

لایک

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وردبینی لە لیستی کاندیدان تەواو کردووە و لەم دوو ڕۆژەدا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دیاری دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23-09-2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند “وردبینی لە لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە”.

عیماد جەمیل راشیگەیاندووە، “لەم دوو ڕۆژەدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆ دەبێتەوە، لیستی کۆتایی کاندیدان پەسەند دەکات و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات”.

سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کرد “11 کاندید لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخراونەتەوە و شوێنی بەشێکیان لەلایەن حزبەکانیانەوە بە کەسانی دیکە پڕ کراونەتەوە”.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، ڕۆژی 20-10-2024، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)