بەشەخۆراکی مانگی 8 دابەش دەکرێت

بەشەخۆراکی مانگی 8 دابەش دەکرێت

ئاب 31, 2023 10:57
بەشەخۆراکی مانگی 8 دابەش دەکرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاری لە بەشەخۆراکی مانگانە، هەفتەی داهاتوو  دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ئاب دەست پێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی خۆراكی هەولێر ڕوونکدنەوەیەکی بۆ هاووڵاتیان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۲۹ / ٨ / ٢٠٢٣ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی بەشە خۆراکی سەبەتەی حەوتەمی ساڵی ۲۰۲۳ بوو ، کە لەسەر لیستی بریکاری مانگی ۷ / ٢٠٢٣ دابەشکرا.

ئەماژەی بەوەشکرد، پێكهاتەكانی بەشەخۆراك بۆ ئەم مانگە بریتی بوون لە شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، لەتكەنۆك، فاسۆڵیا، برنج، تەنیا هاووڵاتییانی بنكەكانی ٢٠١٦  و ٢٢١  لە جیاتی فاسۆڵیا، نیسكیان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتتیەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری بریكارەكان دەكەنەوە دوکان وکۆگاکانیان ئامادەبکەن، بەهۆی ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەت خۆراک بۆ مانگی ئاب.

هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە سەردانی بریكارەكانی خۆراک بكەن، هەر هاووڵاتییەك پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێك سەردانی بریكاری خۆراک نەكات، بەشە خۆراكەكەی دەگەڕێتەوە كۆگەكان و ناوی لە لیستی بریكاری دەسڕدرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli