لە تەلەعفەر گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

لە تەلەعفەر گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

ته‌مموز 25, 2024 10:58
لە تەلەعفەر گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای موسڵ  دۆزیوەتەوە کە رووفاتی 14 کەسی لەخۆگرتووە و سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەوەی لە رێگای ھاوکاری ھاووڵاتییانەوە، زانیاریی لەبارەی بوونی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی سەعد لە قەزای تەلەعفەر بە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتبوو، ھێزێکی ھاوبەش لە فەوجی دوو سەربە لیوای 73ی پیادە و فیرقەی 15 و ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە ھەڵمەتێکی گەڕان کرد لە شوێنەکەدا و گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە پێشتر لەکاتی دروستکردنی بناغەی قوتابخانەیەک دەستنیشان کرابوو”.

راشیگەیاندووە کە گۆڕە بەکۆمەڵەکە، رووفاتی 14 کەسی لەخۆگرتووە و پێشتر سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

لە راگەیاندراوەکەدا هەروەها جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر و رووفاتەکان بە مەبەستی ناسینەوەیان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

En az 10 karakter gerekli