سەرۆكایەتی هەرێم: لە هەوڵداین بۆ گێڕانەوەی كورسی پێكهاتەكان بۆ پەرلەمان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆكایەتی هەرێم: لە هەوڵداین بۆ گێڕانەوەی كورسی پێكهاتەكان بۆ پەرلەمان

سەرۆكایەتی هەرێم: لە هەوڵداین بۆ گێڕانەوەی كورسی پێكهاتەكان بۆ پەرلەمان

نیسان 30, 2024 10:55
سەرۆكایەتی هەرێم: لە هەوڵداین بۆ گێڕانەوەی كورسی پێكهاتەكان بۆ پەرلەمان
0

لایک

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە هەوڵدایە كورسی پێكهاتەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان-عێراق بگەڕێنێتەوە.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و لابردنی كورسی پێكهاتەكان، پێكهاتەكان لیستیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن پێشكەشنەكردووە، بۆیە سەرۆكایەتی هەرێمیش لە هەوڵدایە ئەو مافەیان بۆ بگێڕدرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكان تێگەیشتنیان هەیە و بوونی كورسی كۆتا بە مافی پێكهاتەكان دەزانن و نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەسەر هێڵە و پێشنیازیان بۆ چارەسەر هەیە.

پەیوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش، دڵشاد شەهاب باسی لەوەكردووە، دەیانەوێت هەموو لایەنەكان بەشداربن و گەرەنتی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بكەن، ئەوەش ئامانجی سەرۆكایەتی هەرێمە و چی پێویست بكات ئەنجامی دەدەن و ئاڕاستەكەشیان ڕێچكەی باشی وەرگرتووە.

En az 10 karakter gerekli