کەشناسی: لەم کاتانەدا مەیەنە دەرەوە..

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم دەکات. داواش لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بۆ 6ی ئێوارە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

لە راگەیاندراوێکی دیکەشدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەرێم لە سەرووی 40 پلەوە دەبن و گەرمترین ناوچەش گەرمیان دەبێت و پەلەی گەرما تێیدا ٤٨ پلەی سەدی دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ زیاتر دەبێت.