کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلوولدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوە کردووە، “ڕێژەی هەناردەکردنی ڕۆژانە لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلوولدا دوو ملیۆن و ٥٠٤ هەزار بەرمیل بووە”.
باسی لەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول بگاتە 105 ملیۆن و 111 هەزار بەرمیل ئەگەر ڕۆژانە هەناردەکردن بەهەمان بڕ بەردەوامی هەبێت ئەوا داهاتی نەوتەکە دەگاتە زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی عێراق چوار ملیۆن و 230 هەزار بەرمیلە و تێکڕای نرخی هەربەرمیلێک 83 دۆلارە. دەشڵێت تێکڕای هەناردەکردنی نەوت 3 ملیۆن و 350 هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا.