شاندێكی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غداد و له‌گه‌ڵ سوودانی كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێكی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غداد و له‌گه‌ڵ سوودانی كۆده‌بێته‌وه‌

شاندێكی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غداد و له‌گه‌ڵ سوودانی كۆده‌بێته‌وه‌

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2023 10:51
شاندێكی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غداد و له‌گه‌ڵ سوودانی كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئتشرینی یەکەمی 2023، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەبەست لە سەردانەکە “دابینکردنی زیاتری دەرمان، پێداویستیی پزیشکی، بەشە بودجەی هەرێمی کوردسستان لە بودجەی حاکیمە، چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستیی و خزمەتگوزاری تەندروستی ئاوارە و پەناهەندەکانە”.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لە دیدارەکەی نێوان وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، “پڕۆژەکانی نیشتمانی نێودەوڵەتی لەبواری تەندروستی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاری تەندروستی تاوتوێ دەکرێن”.

En az 10 karakter gerekli