كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كه‌شوهه‌وا كه‌مێك گه‌رمتر ده‌بێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه كه‌شوهه‌وا به‌راود به تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م، چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
راشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە له تۆماركراوه‌كانی ئەمڕۆ هه‌ینی.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 29 پلەى سیلیزى
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى