کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژێک دواخرا

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژێک دواخرا

حوزه‌یران 8, 2023 22:56
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژێک دواخرا
0

لایک

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی هەر سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بۆ کاتژمێر 8ی ئێوارە دواخست کە بڕیاربوو کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ بەڕێوەبچێت. هاوکات بە هۆی رێکنەکەوتنی لایانەکان کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ کاتژمێر ١١ـی شەو، بەڵام ناکۆکیەکان وای کرد رۆژێک مۆڵەت بدرێ بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەیاساکە.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی هەر سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بۆ کاتژمێر 8ی ئێوارە دواخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق، بڕیاربوو کاتژمێر یەک دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی دوو هەفتەیە کارەکانی پڕۆژەیاساکە تەواو بووە.

رۆژی ٢٦ی ئایار، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەنگدان لەسەر بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بووە و رادەستی پەرلەمان دەکرێت.

پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بڕەکەی 198 ترلیۆن و 683 ملیار و 719 ملیۆن و 472 هەزار دینارە و تیایدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە و نرخی 100 دۆلاریش بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە 1300 دینارە جێگیر کراوە، لەو بڕەش 64 ترلیۆن دیناری بە کورتهێنان دانراوە.

هاوکات پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا بە رێژەی لە 12.67٪ جێگیر کراوە و لە کاتی تێپەڕاندنی بودجە دا هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بۆ دەنێردرێت و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵدا بە شێوازێکە، هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت لە بانکێکدا دابنێت کە لەژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵیدا بێت و دەسەڵاتی بەکارهێنانیش لەژێر دەستی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دا دەبێت.

En az 10 karakter gerekli