کەشناسی: پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە

ته‌مموز 21, 2024 10:52
کەشناسی: پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە
0

لایک

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت  و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە 22ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 42

سلێمانی: 41

دهۆک: 42

هەڵەبجە: 43

زاخۆ: 42

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 30

گەرمیان: 46

En az 10 karakter gerekli