مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆكوەزیرانی عێراق، وادەی دابەزینی نرخی دۆلاری ئاشكرا كرد.
ساڵح لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دواكەوتنی پەسندكردنی بودجە و زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار لەلایەن هاووڵاتیان و بازرگانانەوە، رەنگدانەوەی لەسەر نرخی دۆلاردا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا خاوەنی یەدەگی نەختینەی دراوی زۆر باشین، كە لە بەرزترین ئاستدایە لە مێژووی عێراقدا.
هەروەها وتی: دوای دەنگدان لەسەر یاسای بودجە و دیاریكردنی نرخی فەرمی بە (1300)، لە رۆژانی داهاتوودا وردە وردە نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دادەبەزێ تاوەكو دەگاتە نرخی فەرمی خۆی.