لەبارەی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی هاتووچۆ روونکردنەوە دەرێت

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای دەکات، تۆمارکردنی 385 هەزار سەرپێچی لە رۆژێکدا لە هاتووچۆی سلێمانی زانیارییەکی هەڵەیە.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە تۆمارکردنی 385 هەزار سەرپێچی لەلایەن کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆییەوە لە پارێزگای سلێمانی، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، تۆمارکردنی ئەو ژمارە زۆرەی سەرپێچی لە رۆژێکدا لە هاتووچۆی سلێمانی زانیارییەکی هەڵەیە.

گوتیشی: داتای کامێراکانی لە هاتووچۆی سلێمانی بەهەڵە وەرگیراوە.