له‌چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید دا هاتووه: حکومەتی سوێدی بە تەواوەتی تێگەیشتووە کە ئەو کردەوەیە، کردەوەیەکی ئیسلامۆفۆبیایە کە لەلایەن کەسانێکەوە لە خۆپێشاندانێکدا لە سوێد کرا، ئەمەش بێڕێزییە بە موسڵمانان. بۆیە ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین، کە بە هیچ شێوەیەک رەنگدانەوەی بۆچوونی حکومەتی سوێد نییە.”
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سەرەکۆنەی هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین، كه كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆسه‌ر حكومه‌تی سویدی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستتووهتهڕوو، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری سوید، ئازادی را ده‌ربڕین مافێكی پارێزراوه.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان “حاجییان”، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، “قورئانی پیرۆز”ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و “نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی” پێدا بەهۆی “مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە”.