سوودانی تاوتوێی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی تاوتوێی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکات

سوودانی تاوتوێی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکات

ته‌مموز 23, 2023 22:47
سوودانی تاوتوێی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکات
0

لایک

سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پێناو بەرزکردنەوەى بەهاى دیناردا، سەردانى بانکى ناوەندى کرد و داواى کرد پارە لەو بانک و کۆمپانیانە ببڕدرێت کە دۆلار بە گران دەفرۆشن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، محمەد شیاع سوودانى لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگارى بانکى ناوەندى و بەڕێوەبەران و راوێژکارانى بانکەکە کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی داواى کردووە، بانکى ناوەندیی کارئاسانى بکات بۆ هاووڵاتییان بۆ ئەوەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون بە دینار و بە نرخى بانکى ناوەندیی بە 132 هەزار دینار بۆ 100  دۆلار بدەن.

باس لەوەشکراوە، سودانى بانکى ناوەندى راسپاردووە بۆ ئەوەى هەر بانک و کۆمپانیایەک دۆلار بە گرانتر لە نرخى بانک دەفرۆشن بە هاووڵاتییان، جیاوازى نرخەکەیان لە بانکى ناوەندیی لێ ببڕدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم 100 دۆلار بە 153 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا و لەماوەی چوار رۆژیشدا چوار هەزار دینار لە بەهاکەی زیادیکردووە.

En az 10 karakter gerekli