كۆمسیۆن: جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كۆمسیۆن: جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

كۆمسیۆن: جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

ته‌مموز 28, 2024 11:37
كۆمسیۆن: جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
0

لایک

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و كاندیدە سەربەخۆكان ئەنجامبدات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند، “لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا كۆمسیۆن جارێكی دیكە تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و لیست و كاندیدە سەربەخۆكان ئەنجامدەدات و بۆ ئەمەش لیژنەیەكی هونەری بەسەرپەرشتی سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆن پێكهێنراوە.

راشیگەیاند، ناوی سەرجەم كاندیدەكان كۆ كراوەتەوە پێشكەشی ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن كراون و ئەو ناوانە كراونەتە لیست و پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن، لەگەڵ دەستەی دەستپاكی، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ پێشینەیەكی تاوانیان نییە.

 وتیشی، ئەمڕۆ ناوی كاندیدان پێشكەشی دەستەی دەستپاكی دەكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ پێشینەیەكی گەندەڵییان نییە و هەر كاندیدێك مەرجەكانی كۆمسیۆنی تێدانەبێت دووردەخرێتەوە لە پڕۆسەكە و تاوەكو ئەو پڕۆسەیەش تەواونەبێت نازانین ژمارەی تەواوەتی كاندیدەكان چەندە.

En az 10 karakter gerekli