عێراق.. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە نیوەکوڵان

کەشناسی عێراق رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرما روو لە عێراق دەکات و لە بەشێک لە پارێزگاکان پلەکانی گەرما دەگاتە ٥٢ پلەی سەدی.

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچا بەرزدەبنەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش لە بەشێک لە پارێزگاکانی باشوور پلەکانی گەرما تا ٥٢ پلە بەرزدەبنەوە.

هاوکات کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە نزیک 50 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى

دهۆک : 44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  45 پلەى سیلیزى

سۆران :  44 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  48 پلەى سیلیزى