پارتی و یه‌كێتی له‌ پیرمام کۆدەبنەوە

پارتی و یه‌كێتی له‌ پیرمام کۆدەبنەوە

ته‌مموز 9, 2023 10:34
پارتی و یه‌كێتی له‌ پیرمام کۆدەبنەوە
0

لایک

كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو پارت به‌رێوه‌ده‌چێت.


كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه‌9ی7ی2023، كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو پارتدا له‌ قه‌زای پیرمام به‌رێوه‌ده‌چێت.


به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتدا تاوتوێی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی پارێزگاكان و هه‌رێم ده‌كرێت. 


كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی ته‌واو كه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی پێشووه‌ كه‌ به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان له‌ شاری هه‌ولێر و له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌رێوه‌چوو. 

En az 10 karakter gerekli