دژه تیرۆری كوردستان زانیاری نوێ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه
دژه تیرۆری كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی سێ درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه و له دو كاتی جیادا هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕێگه‌ی دو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له ئاسماندا ته‌قێندرانه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، به‌یانیی ئه‌مڕۆش له هێرشێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر هه‌مان شوێن، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو به‌نه‌ته‌قیوی كه‌وته خواره‌وه.
هاوکات ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند: "دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ماوەیەک راگیران، بەڵام ئێستا گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکە ئاسایی بووەتەوە".
رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن بە میدیای ئەمریکای راگەیاند، لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە 38 جار لە عێراق و سووریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان و بەهۆیانەوە لانیکەم 45 سەرباز و کارمەندیان "بە سووکی" بریندار بوون.