کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە چەند شوێنێکی هەولێر دەکەوێتە کار

لەمڕۆوە کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکەوێتەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کە قۆناغی تاقیکردنەوەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کۆتایی هاتووە و لەمڕۆوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن.

ڕوونیشیکردەوە کامێراکە لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرا لەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک و شەقامی موسڵ خراوەتە کار بۆ تۆمارکردنی سزای سەرپێچی تیژڕۆیی.

هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، بۆ پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان و بۆ تووشنەبوون بە سزای دارایی تکایە بەو خێراییە بڕۆن کە دیاریکراوە.