هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە

لە شەقامێکی دیکەی هەولێر کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کەوتەکار و لە 12ی ئەم مانگەوە سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر -قەزای خەبات لە بەرامبەر شاری (سیپا ستی) تاوەکو مەفرەقی کەورگۆسک ، بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونەکار.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەدوای 12ی ئەم مانگە کاتژمێر 12ی شەو، سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ تۆماردەکرێن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێر، بەرزترین خێرایی رێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاریکراوە.

‌‌