ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ساڵی داهاتووه‌وه مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پله‌كانیان نزمه و مووچه‌كانیان به‌گوێره‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان نیه زیاد بكرێت.
محه‌مه‌د نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، زیادكردنی لیستی مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه پله‌كانیان نزمه و بڕی مووچه‌كانیان كه‌مه به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی پاره‌وه راگیراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت و موچه‌كانیان زیاد بكرێت به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ تێچوی ژیاندا بگونجێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕوانه، پێویسته نه‌ختینه‌یی ڕاسته‌قینه هه‌بێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ دروستبووه، به‌ڵام به‌گشتی “پێشبینیده‌كرێت سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی پله نزم زیاد بكرێت”.
له 15ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، ماهر به‌یاتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانی خانه‌نشینی، ته‌واوبوونی توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان ڕاگه‌یاند.