هەرێم دەستیکردووە بە هەناردەکردنی نەوت بۆ عێراق بۆ بە مەبەستی بەکارھێنانی ناوخۆیی

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستیکردووە بە وەرگرتنی نەوتی ھەرێم بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی، لەئێستادا 150 ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێورێت و بۆ ناوخۆ بەکاردەھێنرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە وەرگرتنی نەوتی ھەرێم و پاڵاوتنی بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی و لە ئێستادا رۆژانە 150ھەزار بەرمیل دەپاڵێورێت، پلانیش ھەیە بکرێتە 300 ھەزار بەرمیل، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە.

پێشتر، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت رایگەیاندبوو، بەمنزیکانە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات، بڕیارە دوای سەردانەکەش ھەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.