پلەی گەرما 6 پلە دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆڵی گەرما کۆتایی هاتووە و پلەی گەرما نزیکەی 6 پلە دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4 تا 6) لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2023 ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

پێشبینییەکانی پلەی گەرما بەم شێوەیەن

هەولێر : 32

سلێمانی : 32

دهۆک : 30

هەڵەبجە : 33

زاخۆ : 32

سۆران : 31

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 36