سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى توركيا كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانل بۆرائينان باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئانل بۆرائينان خۆشحاڵيىخۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشان دا و خواست وئامادهييى توركياى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهبوو