سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا كرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا كرد

سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا كرد

ئه‌یلول 3, 2024 16:04
سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا كرد
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/9/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ  ئانل بۆرائينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئانل بۆرائينان خۆشحاڵيىخۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشان دا و خواست وئاماده‌ييى توركياى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌بوو

En az 10 karakter gerekli