کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
بەشی پێشبنیییەکانی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.
به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێ شەممە 8– 8- 2023، ئاسمانی پاریزگاکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراووردبە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی چوارشه‌م 9ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌رزترده‌بێته‌وه به به‌راورد له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م.
هەولێر : 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 44 پلەى سیلیزى
دهۆک : 46 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى