ئەمڕۆ سوودانی سەردانی رووسیا دەكات

ئەمڕۆ سوودانی سەردانی رووسیا دەكات

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2023 10:05
ئەمڕۆ سوودانی سەردانی رووسیا دەكات
0

لایک

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە مۆسکۆ و لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیادا چەند دۆسیەیەکی ئەمنی پەیوەست بە ناوچەکە تاوتوی دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی دوو ڕۆژە بگاتە مۆسکۆ و لەوێ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، جگە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، چەند دۆسیەیەکی جێبایەخی هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن.

سوودانی لە چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی ڕایگەیاند، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ڕووسیایە و دەربارەی چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئەوەی ئێران لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێکخستنەوەی کاروبارەکان لە نێویشیاندا بابەتە ئەمنییەکان بەردەوامن.

وتیشی: “پەیوەندییەکان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بەردەوامن”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو ئێستا عێراق لەسەرجەم ئاستەکاندا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ناوچەکەدا و لەو دۆسیانەش ئامادە دەبێت کە دەتوانێت ڕۆڵی کارا و کاریگەی تێیاندا هەبێت.

En az 10 karakter gerekli