ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا سه‌رجه‌م گرێبه‌سته فه‌رمییه ناوخۆییه‌كان به دینار بن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ـی ئه‌یلوولی 2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و تێیدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ده‌رچوو.
یه‌كێك له گرنگترین بڕیاره‌كان جه‌خت كردنه‌وه بوو له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته كارپێكراوه ناوخۆییه‌كانی عێراق به دیناری عێراقی، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌سته بیانییانه نه‌بن، كه به رێككه‌وتنی عێراق و لایه‌نی بیانی ده‌كرێن و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو لا هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، بڕیاردرا سەرجەم گرێبەستە دەوڵەتییەکان کە لە ناوخۆی عێراق جێبەجێ دەکرێن بە دیناری عێراقی بێت، هه‌مو ئه‌و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به دۆلاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نها ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌بن كه هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، كه ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به به‌های 1320 دینار دیاری ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه.