ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار كۆتایی دێت

وەزارەتی دارایی ڕۆژی شەممە 24-6-2023، بڵاویكردەوە كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.


بەگوێرەی ئەو خشتەیەی  كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە  بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە27-6-2023  مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم،سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران،خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،شارەوانی و گەشت و گوزار،رۆشنبیری و لاوان،ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن،كارەبا ،دابەشدەكرێت.


بەدابەشكردنی مووچەی ئەم شوێنانەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران دێت.