یەکەم لێدوانی فەرمی عێراق لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی ئەمریکا
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکان بە کردەیەی دوژمنکارانە ناودەبات و دەڵێ، باشتروایە ئەمەریکا هێرشەکانی سەر غەززە رابگرێت لە بری هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی.
لەبارەى ئەم هێرشانەوە، قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر)ی پێشوو رایگەیاند؛ بە ئامانجگرتنى بنکەکانى حەشدى شەعبى لە قائیم و جورف سەخر دەستدرێژیی و شکاندنى رونى سەروەریی عێراقە.
دەشڵێت: ئەم هێرشانە یاریدەدەرى هێورکردنەوەى دۆخەکە نین و پێویستە لەجێی ئەم هێرشانە بۆسەر دامەزراوە فەرمییەکانى عێراق؛ ئەمەریکا هەوڵى وەستاندنى هێرشەکانى ئیسرائیل بدات لە غەززە.
شایەنی باسە لۆید ئۆستین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به ڕێنمایی جۆو بایدن، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هێرشی پێویست و ڕێژه‌یییان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر سێ دامه‌زراوه كه میلیشیای كه‌تایبی حزبوڵای سه‌ر به ئێران و گروپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به ئێران له عێراق به‌كاریان ده‌هێنن".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه، خۆی و جۆو بایدن درێغی ناكه‌ن له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌رگریكردن له سه‌ربازانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا و ئاشكراشیكرد، "ئێمه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا ناده‌ین، به‌ڵكو ئاماده‌كاری ته‌واومان هه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشووێنی زیاتر بۆ پاراستنی گه‌ل و هاوبه‌شه‌كانمان، بۆیه داوا له‌و گروپانه و سپۆنسه‌ره ئێرانییه‌كانیان ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان ڕابگرن".