نەتەوەیەکگرتوەکان: عێراق زۆرترین کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەرە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نەتەوەیەکگرتوەکان: عێراق زۆرترین کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەرە

نەتەوەیەکگرتوەکان: عێراق زۆرترین کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەرە

سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت کە عێراق هەنگاوى لە بازنەى نا سەقامگیرى و پاشاگەردانییەوە بۆ ئازادى و ئاشتى ناوە و هۆشداریش دەدات کە ئەو وڵاتە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەرە.

ئازار 1, 2023 19:34
نەتەوەیەکگرتوەکان: عێراق زۆرترین کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەرە
0

لایک

سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت کە عێراق هەنگاوى لە بازنەى نا سەقامگیرى و پاشاگەردانییەوە بۆ ئازادى و ئاشتى ناوە و هۆشداریش دەدات کە ئەو وڵاتە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەرە.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیی هاوبەشدا کە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامیدا، رایگەیاند؛ ئێستا عێراق لە زۆر بواردا جیاوازە و باسیش لەوە دەکات کە هەر ئاڵنگارییەک روبەڕوى عێراق بوەتەوە لە رابردودا دەرئەنجامى جەنگ و دەستوەردانە دەرەکییەکان بووە.

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە پێکهێنانى حکومەتى نوێ و رووبەڕبوونەوەى گەندەڵى هەنگاوێکى باشە بە ئاڕاستەى باشترکردنى خزمەتگوزارییەکان و زیادکردنى سەرچاوەکانى داهات و جەختیشی کردەوە کە نەتەوەیەکگرتوەکان ئامادەیە هەر هاوکارییەک بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش بکات.

هەروەک باسى لەوەشکرد کە عێراق لە ریزبەندى ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەرە و داواى کرد کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پشتگیرى وڵاتەکە بکەن تا ئاڵنگارییە ژینگەیی و ئابورییەکان تێپەڕێنێت

En az 10 karakter gerekli