وادەی یەکخستنی نرخی دەرمان لە عێراق راگەیەندرا

وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی دەرمان لە سەرجەم پارێزگاکان یەکدەخرێت و لەماوەی 10 رۆژدا ئەو سیستمە نوێیە جێبەجێدەکرێت.

صالح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا رایەگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران چەند بریارێکی لەبارەی ئاسایشی دەرمانەوە دەرکردووە بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەندیکای پزیشکانی دەرمانسازی و لیژنەی تەندروستی پەرلەمان و راوێژکاری ئابووری سوودانی و سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی سەرۆکوەزیران.

لە درێژەی قسەکانیدا، حەسناوی دەڵێت: رێنماییەکان دەرچوون و بەو ئامانجەی نرخی دەرمان بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت رێکبخرێت و بۆ دابینکردنی دەرمان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان و لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا بڕیاری رێکخستنی دەرمان لەڕێگەی سیستمێکەوە رێکدەخرێت.