نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی

ئاب 14, 2023 09:24
نرخی نەوت دابەزی
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی حەوت هەفتەی لەسەریەک لە بەرزبونەوەدا بوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1.1 دۆلار کە دەکاتە 1.16% دابەزیوە و گەیشتوەتە 85 دۆلار و 80 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 1.4 دۆلار کە دەکاتە 1.25% دابەزیوە و گەیشتوەتە 82 دۆلار و 15 سەنت.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، لەم هەفتەیەدا جوڵەی نرخی نەوت بە سنورداریی دەمێنێتەوە، بەو پێیەی خاوبوونەوەی بوژانەوەی ئابوری چین و بەهێزبونی دۆلاری ئەمریکی ڕەنگە نرخەکان کەمبکاتەوە، بەڵام ئۆپێک + هەرچی پێویست بێت دەیکات لە پاراستنی کەمکردنەوەی دابینکردن و بەدەستهێنانی سەقامگیری لە بازاڕەکاندا.

En az 10 karakter gerekli